ئاسیائه‌وروپابازاڕی گواستنه‌وه‌

لە تەمەنی 55 ساڵیدا پەیوەندی بە خولی پۆرتوگالی كرد

یاریگا-

ئەستێرەی هەڵبژاردەی ژاپۆن كازویۆشی میۆرا درێژە بە كاروانی وەرزشی خۆی دەدات لە یاریگاكان دوای پەیوەندیكردنی بە خولی پلە دووی پۆرتوگالیەوە.

میۆرا سەركەوتوو بوو لە پەیوەندیكردنی بە یانەی ئۆلیڤرێنسی كە یانەیەكە لە خولی پلە دووەكانی پۆرتوگال لە یانەی یۆكۆهامای ژاپۆنیەوە.

كازویۆشی میۆرا تەمەنی 55 ساڵە و بەتەمەنترین یاریزانی تۆپی پێیە كە لە ڕووی پیشەگەرییەوە بەردەوامە لە یاریكردن.

كازویۆشی بۆ ماوەی 37 ساڵە لە یاریگاكان بەردەوامە و لە چەندین یانەی وڵاتی جیاواز یاری كردووە.

بۆ یەكەمجار لە ساڵی 1986 لە یانەی سانتۆسی بەڕازیلی یاریكرد و لە ماوەی یاری كردنیدا یاری بۆ 15 یانەی جیاواز كردووە.

Back to top button