
یاریگا –
پاشا كازو ژماره‌كان ده‌شكێنێت و له ته‌مه‌نی 58 ساڵیدا ده‌گه‌ڕێته‌وه یاریگاكان
یاریزانی ژاپۆنی كازویۆشی پاشا كازو میۆرا، یه‌كه‌م یاری خۆی له چلەمین وه‌رزی وه‌ك یاریزانێكی پیشه‌گه‌ری تۆپی پێ كرد و هیچ ئاماژه‌یه‌كی به وازهێنان له یاریكردن نه‌كرد.
ئه‌م هێرشبه‌ره، كه له مانگی شوباتی رابردوودا ته‌مه‌نی گه‌یشته 58 ساڵ، وه‌ك یاریزانێكی یه‌ده‌گ له دوا ساته‌كانی یارییه‌كه‌ی ئاتلێتیكۆ سوزوكا به‌رامبه‌ر وای.ئێس سی سی یۆكۆهاما له خولی پله چواری ژاپۆن به‌شداری كرد، كه یارییه‌كه به ئه‌نجامی 2-1 له به‌رژه‌وه‌ندی سوزوكا كۆتایی هات.
ئه‌م هێرشبه‌ره ناوداره له مانگی حوزه‌یرانی رابردوودا گرێبه‌ستێكی خواستنی بۆ ماوه‌ی 18 مانگ له‌گه‌ڵ سوزوكا واژۆ كرد، به‌ڵام به‌هۆی دووچاربوونی به‌پێكان له قاچیدا له مانگی یه‌كی رابردوودا وای لێ‌كرد له له یاریگا دووربكه‌وێته‌وه.
Kazuyoshi Miura, 58 anos, entrou em campo hoje pela primeira vez na temporada 2025 e atualizou o próprio recorde de jogador mais velho em atividade no futebol japonês.
O Atletico Suzuka venceu o YSCC Yokohama (2×1) pela JFL (4ª divisão).pic.twitter.com/qjBbN50Xt9
— Tiago Bontempo (@GunnerTNB) June 15, 2025
میورا دوای یارییه‌كه به ئاژانسی كیۆدۆی راگه‌یاند، هیوادارم بتوانم جارێكی تر یاری بكه‌م و كه‌سایه‌تی خۆم نیشان بده‌م، به‌هۆی پشتیوانی هه‌مووانه‌وه توانیم بگه‌رێمه‌وه یاریكردن، چاوه‌ڕوانی باشتركردنی ئاستم ده‌كه‌م له‌م یارییه‌وه.”
میورا یه‌كه‌م یاری خۆی له‌گه‌ڵ سانتۆس له خولی به‌رازیل له ساڵی 1986 كرد، دوای ئه‌وه‌ی به ته‌نها رووی كرده ئه‌مریكای باشوور بۆ به‌دیهێنانی خه‌ونی یاریكردنی تۆپی پێ كاتێك ته‌مه‌نی ته‌نها 15 ساڵ بوو.
وه‌ك یاریزانێكی پیشه‌گه‌ر گه‌ڕایه‌وه ژاپۆن و په‌یوه‌ندی به ڤێردی كاواساكییه‌وه كرد و یارمه‌تی دان له بردنه‌وه‌ی یه‌كه‌م نازناوی خولی ژاپۆن له وه‌رزی 1993 – 1994، هه‌روه‌ها 55 گۆڵی له 89 یاریی ژاپۆن كرد.