ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

فەرمی: ناڤاس پەیوەندی بە نۆتێنگهام كرد

یاریگا-

یانەی نۆتێنگهام فۆرێستی ئینگلیزی سەركەوتوو بوو لە واژۆكردنی گرێبەست لەگەڵ كەیلۆر ناڤاس گۆڵپارێزی كۆستەریكی یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی.

هەژماری فەرمی نۆتینگهام لە تۆڕی كۆمەڵایەتی توویتەر گواستنەوەی كەیلۆر ناڤاسی گۆڵپارێزی بۆ ڕیزەكانی یانەكەی ڕاگەیاند بەشێوەی خواستن و تا كۆتایی وەرز.

لەم وەرزەدا ناڤاس تەنها بەشداری لە دوو یاریدا كرد هەردوو یاریەكەش لە جامی فەڕەنسا بووە.

لە هاوینی 2019 ناڤاس لە ریال مەدریدەوە پەیوەندی بە پاریس سان جێرمان كرد، لە كاروانی وەرزشیدا بەشداری لە 454 یاریدا كردووە و لە 166 یاری تۆڕی گۆڵەكەی بە خاوێنی هێشتووەتەوە،

هەروەها لە 110 یاریدا بە درێسی هەڵبژاردەی كۆستەریكاوە بەشداریكردووە.

نۆتینگهام بە كۆكردنەوەی 21 خاڵ لە ڕیزبەندی سیانزەیەمی پرێمەرلیگ دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button