ئه‌ڵمانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

فەرمی: دۆرتمۆند ڕۆشتنی هازارد ڕادەگەیەنێت

یاریگا-

تۆرگان هازارد، یاریزانی هەڵبژاردەی بەلجیكا و یانەی بۆرووسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی لە گواستنەوەكانی زستانەی یاریزاناندا ڕیزەكانی یانەكەی جێهێشت.

هەژماری فەرمی بۆرووسیا دۆرتمۆند لە تۆڕی كۆمەڵایەتی توویتەر ڕۆشتنی تۆرگان هازارد بە شێوەی خواستن و تا كۆتایی وەرز بۆ یانەی ئایندهۆڤنی هۆڵەندی ڕاگەیاند.

لە هاوینی ساڵی 2019 هازارد پەیوەندی بە زەرد پۆشەكانەوە كرد و لەگەڵ ئەو یانەیە 122 یاری ئەنجامداوە لە سەرجەم پاڵەوانیەتیەكاندا و توانیویەتی 18 گۆڵ تۆمار بكات و 21 گۆڵیش درووست بكات.

یاریزانە 29 ساڵانەكە لەگەڵ دۆرتمۆند توانیویەتی نازناوی جامی ئەڵمانیا و جامی سوپەری ئەڵمانیا بەدەستبهێنێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button