ئه‌وروپائیسپانیا

بارسێلۆنا تەنها یاریزانێک دەگوازێتەوە

یاریگا
یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا دەیەوێت ئەمڕۆ لە دوای رۆژی وادەی گواستنەوەی زستانەی یاریزانان، یاریزانێک بۆ ریزەکانی بگوازێتەوە.

رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی بڵاویکردەوە، کارگێری بلاوگرانا لە هەوڵی بەردەوامدان بۆ ئەوەی پێش داخستنی وادەی بازاری گواستنەوەی زستانە، یاریزانێکی نوێ بۆ ریزەکانیان بگوازنەوە. سپۆرت لیستێکی بڵاوکردووەتە کە پێک دێت لە 13 یاریزان و لە نێوان ئەو یاریزانانە، چاوەڕێ دەکرێت ئەمڕۆ یەکێکیان پەیوەندی بە یانەکەی هەرێمی کەتەلۆنیاوە بکات.

رۆژنامە کەتەلۆنیەکە بڵاویشی کردەوە، دیارترین یاریزان کە چانسی پەیوەندی کردنی بە ریزەکانی بارسێلۆنا هەبێت، سوفیان ئەمرابت ناوەڕاستکاری مەغریبی یانەی فیۆرێنتینای ئیتاڵیایە.

بابەتی زیاتر

Back to top button