ئه‌وروپائیسپانیا

کۆمەڵێک گۆڕانکاری لە ریزەکانی ریال مەدرید دەکرێن

یاریگا
یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا بۆ هاوینی داهاتوو دەیەوێت گۆڕانکاری گەورە بکات، دەستبەرداری بەشێک لە یاریزانەکانی دەبێت و چەند یاریزانێکی نوێ دەگوازێتەوە و گرێبەستی چەند یاریزانێکیشی نوێ دەکاتەوە.

هەژمارەی فەرمی MadridistaReal بڵاویکردەوە، کارگێری شاهانەکان بۆ وەرزی داهاتوو سەرەتا دەیەوێت دەستبەرداری هەر یەکە لە ئێدین هازارد، ڤایێخۆ و ماریانۆ دیاز و ئۆدریۆزۆلا بێت، پاشان هەوڵ بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی هەر یەکە لە تۆنی کرووس و مارکۆ ئاسێنسیۆ دەدات و، ئەستەمیشە لوکا مۆدریچ گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی نوێ بکاتەوە.

سەرچاوەکە بڵاویشی کردەوە ئامانجی ریال مەدرید بۆ وەرزی داهاتوو، گواستنەوەی جود بێلینگهام لە ریزەکانی یانەی بورووسیا دۆرتمۆند و هەروەها فران گارسیا لە ریزەکانی یانەی رایۆ ڤایێکانۆیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button