فه‌ره‌نسا

پێكهاتەی پێشبینیكراوی پاریس سان جێرمان بۆ یارییەكەیان بەرامبەر ڕیمس

یاریگا-

پێكهاتەی پێشبینیكراوی كریستۆڤ گالتێی فەڕەنسی و ڕاهێنەری یانەی پاریس سان جێرمان بۆ یارییەكەیان بەرامبەر ڕیمس.

وا بڕیارە ئەمشەو كاتژمێر 22:45 بە كاتی كوردستان پاریس سان جێرمان لە یاریگای پارك دی فرانسی تایبەت بە خۆی میوانداری ڕیمس بكات، لە میانەی یاریەكانی هەفتەی بیستەمی خولی فەڕەنسیدا.

پاریس سان جێرمان بە كۆكردنەوەی 47 خاڵ لە ڕیزبەندی یەكەمی خولی فەڕەنسی دێت و ڕیمس بە كۆكردنەوەی 25 خاڵ لە پلەی یانزەیەم دێت.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی پاریس سان جێرمان:

گۆڵپارێز: دۆنارۆما

هێڵی بەرگری: حەكیمی، ڕامۆس ، ماركینهۆس ، بێرنارت

هێڵی ناوەند: ڤێراتی ، دانێلۆ ، ڤیتینها

هێڵی هێرشبردن: مێسی ، نەیمار ، ئێمباپێ

بابەتی زیاتر

Back to top button