ئه‌مریکاگرنگترین

فەرمی؛ نێڤڵ لە پۆستەکەی دوورخرایەوە

Yariga App

یاریگا –

یانەی پۆرتلاند تیمبەر بەشێوەیەکی فەرمی دوورخستنەوەی فیڵ نێڤڵی راگەیاند.

نێڤڵ، ئەستێرەی پێشووی یانەکانی مانچێستەر یونایتد و ئێڤەرتن 8 ساڵ پێش ئێستا لە رێگەی وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی خانمانی ئینگلتەرا هاتە نێو کایەی راهێنەرایەتیکردنەوە. پاشان روویکردە ئەمریکا و سەرپەرشتی ئینتەر مەیامی گرتەدەست (2021-2003). فیڵ هەر لە ئەمریکا مایەوە و ئەو جارە پۆستی راهێنەرایەتی پۆرتلاند تیمبەرزی ئەو وڵاتەی گرتەدەست.

پۆرتلاند کە لە بەشی تیمەکانی رۆژهەڵاتی ئەمریکا کێبڕکێ دەکات، ئەم وەرزە ئاست و ئەنجامەکانی خراپن. بەجۆرێک، دوای 14 یاریی تەنها 14 خاڵیان کۆکردووەتەوە و لە پلەی 13 دێن.

لە راگەیەندراوی جیابوونەوەکەیاندا، پۆرتلاند نووسیویەتی کە گەڕان بەدوای راهێنەرێکی نوێدا لە ئارادایە.

Back to top button