ئینگڵته‌رابازاڕی گواستنه‌وه‌

فەرمی: مالۆ گۆستۆ پەیوەندی بە چێڵسیەوە كرد

یاریگا-

یانەی چێڵسی ئینگلیزی سەركەوتوو بوو لە گواستنەوەی مالۆ گۆستۆ لە ماوەی گواستنەوەكانی زستانەدا.

هەژماری فەرمی چێڵسی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی توویتەر گواستنەوەی مالۆ گۆستۆ یاریزانی یانەی ئۆلۆمپیك لیۆنی فەڕەنسی بۆ ڕیزەكانی یانەكەی ڕاگەیاند.

بەرگریكارە فەڕەنسیە 19 ساڵانەكە بە بڕی 26 ملیۆن یۆرۆ و بۆ ماوەی حەوت ساڵ و تا ساڵی 2030 پەیوەندی بە بلوزەو كرد.

لە بەیاننامەكەی چێڵسیدا هاتووە كە یاریزانەكە بەشێوەی خواستن تا كۆتایی وەرز لە یانەكەی خۆی دەمێنێتەوە و لە سەرەتایی وەرزی داهاتوودا پەیوەندی بە چێڵسیەوە دەكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button