ئه‌وروپائیسپانیافه‌ره‌نسا

دێمبلی ماوەیەکی زۆر لە یاریگاکان دادەبڕێت

یاریگا
عوسمان دێمبلی، هێرشبەری فەرەنسی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا، بەهۆی ئەو پێکانەی تووشی بووە، ماوەیەکی زۆر لە یاریگاکان دادەبڕێت.

رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی بڵاویکردەوە، یاریزانە فەرەنسیەکەی بلاوگرانا سەرەتا پشبینی دەکرا پێکانەکەی قورس نەبێت، بەڵام دوای ئەنجامدانی پشکنینە سەرەتاییەکان، دەرکەوتووە ئەو یاریزانە نزیکەی سێ بۆ چوار هەفتە لە یاریگاکان دادەبڕێت.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش کردووە دوای پێکانەکەی عوسمان، چاڤی راهێنەر داوای گواستنەوەی شوێنگرەوەی کردووە، بەڵام کارگێری یانەکە وەڵامیان نەخێر بووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button