ئه‌وروپائیسپانیافه‌ره‌نسا

بارسێلۆنا گرێبەستی دێمبلی نوێ دەکاتەوە

یاریگا
کارگێری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا دەیەوێت گرێبەستی عوسمان دێمبلی یاریزانی فەرەنسی یانەکەی نوێ بکاتەوە.

رۆجێر تۆرێلۆ رۆژنامەنوسی کەتەلۆنی لە رۆژنامەی وەرزشی مۆندۆ دێپۆرتیڤۆ بڵاویکردەوە، کارگێری بلاوگرانا بڕیاریداوە گرێبەستی یاریزانە فەرەنسیەکەی نوێ بکاتەوە، بۆیە پێشبینی دەکرێت دوای گەڕانەوەی ئەو یاریزانە لە مۆندیالی قەتەر، هەوڵەکان بۆ ئەم مەبەستە دەست پێبکرێن.

دێمبلی هاوینی رابردوو گرێبەستەکەی لەگەڵ بارسێلۆنا کۆتایی هات و ئەو کات بۆ ماوەی دوو وەرزی دیکە تاوەکو ساڵی 2024 گرێبەستەکەی نوێکردەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button