ئه‌وروپائیسپانیا

ئاسێنسیۆ گرێبەستەکەی نوێدەکاتەوە

یاریگا
مارکۆ ئاسێنسیۆ، هێرشبەری ئیسپانی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا، ئامادەیە گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی نوێ بکاتەوە.

رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانی بڵاویکردەوە، هێرشبەرەکەی شاهانەکان هاوینی داهاتوو گرێبەستەکەی کۆتایی دێت، بۆیە یانەکەی هەوڵەکانی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی دەستپێکردووە، هەردوولا لەسەر ئەوە رێکەوتوون گرێبەستەکە تاوەکو ساڵی 2027 نوێ بکرێتەوە.

مارکا ئاماژەی بەوەش کردووە، ئاسێنسیۆ داوای کردووە دەستکاری مووچەی ساڵانەی کە حەوت ملیۆن یۆرۆیە نەکرێت، بەڵام بەرپرسانی مێرنگی داوایان کردووە مووچەکەی کەم بکاتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button