ئەڵمانیابازاری گواستنەوەخولەکانی دیکه‌یاریگا

شینجی کاگاوا ڕووی کردە خولی تورکی

یاریگانێت- دوای ئەوەی ڕۆژی پێنجەشەممە بە سەرکەوتوویی پشکنینە پزیشکییەکانی بۆ ئەنجام دا، شینجی کاگاوای ژاپۆنی بە فەرمی بوو بە یاریزانی بێشکتاشی تورکی.

لای خۆشیانەوە یانە تورکییەکە ڕایانگەیاند کە کاگاوا بۆتە بەشێک لە تیپەکەیان.

ژاپۆنییەکە تەمەنی 29 ساڵە و لە 2012-2010 لە ڕیزەکانی دۆرتمۆند یاری کردووە. لەو ماوەیەشدا ساڵی 2012 توانیان خولی ئەڵمانیا و جامی ئەڵمانیا بەدەست بهێنن. دواتر ڕووی کردە مانچستەر یونایتد. پاشان ساڵی 2014 گەڕایەوە دۆرتموند، بەڵام لە ژێر دەستی لۆسیێن فاڤرێی ڕاهێنەر لەو کاتەوە نەیتوانیوە متمانەی تەواو بەدەست بهێنێت.

گواستنەوەکەی بۆ بێشیکتاش بە شێوەی خواستن دەبێت تا کۆتایی ئەم وەرزە. ئەمە لە کاتێکدا بوو پێشتر ئامانجێکی دیاری مۆناکۆی فەڕەنسیی بوو.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

تاگ

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close