خوله‌کانی دیکە

ئێنزۆ فێرناندێز ئامانجی یانەی چێڵسیە

یاریگا
ئێنزۆ فێرناندێز، ناوەڕاستکاری لاوی ئەرجەنتینی یانەی بێنفیکای پۆرتوگال، ئامانجی یەکەمی هاوینی داهاتووی یانەی چێڵسی ئینگلیزیە و ئەو یانەیە بەردەوامە لەسەر هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی.

بێن جاکۆپ رۆژنامەنوسی بەریتانی زانیاری دەستکەوتووە، ناوەڕاستکرە لاوەکەی یانە پۆرتوگالیەکە ئامانجی یەکەمی هاوینی داهاتووی یانە لەندەنیەکەیە، بەڵام ئەو یانەیە هەوڵ دەدات کارگێری بێنفیکا رازی بکات، بۆ ئەوەی نرخەکەی دابەزێنن و دواتر بە فەرمی ئۆفەری گواستنەوەی پێشکەش بکەن.

رۆژنامەنوسەکە بڵاویشی کردەوە یانەی بێنفیکا لەسەر قسەی خۆیانن و ئامادەنین کەمتر لە 120 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری ئێنزۆ بن، بێجگە لە یانەی چێڵسی چەندین یانەی دیکەش هەن گرنگی بە تواناکانی ئەو یاریزانە لاوە دەدەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button