خوله‌کانی دیکە

برۆنۆ فێرناندێز رونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە

یاریگا
برۆنۆ فێرناندێز، دوای بردنەوەی بەرامبەر مانچێستەر سیتی پەیامێکی بڵاوکردەوە و، زۆرێک پێیانوابوو لە پەیامەکەیدا ناراستەوخۆ بە خراپی باسی کریستیانۆ رۆناڵدۆی کردووە، دوای ئەم پەیامەی رونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە.

یاریزانە پۆرتوگالیەکەی شەیتانە سوورەکان لە رونکردنەوەکەیدا دەڵێت “ ناوی من بەکارمەهێنن بۆ هەوڵدان بۆ هێرشکردنە سەر کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ، کریستیانۆ بەشێک بوو لە تیپەکەمان و وەک وتم لە یارییەکەی لیڤەرپوولەوە وەک یەک تیپ یاریمان کردووە، ئێستا هەوڵدەدەین بەردەوام بین “.

فێرناندێز لە رونکردنەوەکەیدا زۆر بە راشکاوانە باسی رۆناڵدۆ دەکات، ئەمەش بەهۆی ئەو کاردانەوانەی دوای بڵاوکردنەوەی پەیامەکەی دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button