ئه‌وروپائینگلتەرا

لامپارد لە راهێنەرایەتی ئێڤەرتۆن دوورخرایەوە

یاریگا
فرانک لامپارد، راهێنەری یانەی ئێڤەرتۆنی ئینگلیزی بەهۆی ئەنجامە لاوازەکانی لە پۆستەکەی دوورخرایەوە.

فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنوسی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، بەهۆی ئەنجامە لاوازەکانی ئەم وەرزە، کارگێری یانە ئینگلیزیەکە دواجار بڕیاریداوە کە راهێنەرەکەیان لە پۆستەکەی دووربخەنەوە. ئێڤەرتۆن ئەم وەرزە بە بارودۆخێکی خراپدا تێدەپەڕێت و ئەو یانەیە لە نۆ یاری رابردووی، هەشت یاری تووشی دۆڕان بووە. هەروەها ئەو یانەیە تەنها خاوەنی دوو بردنەوەیە.

لامپارد ساڵی رابردوو وەکو راهێنەری یانەی ئێڤەرتۆن دەستنیشانکرا، بەڵام پێشکۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی لە ساڵی 2024, بەهۆی ئەنجامە لاوازەکان لە پۆستەکەی دوورخراوەتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button