ئینگلتەرا

لامپارد: نیکۆڵاس جاکسن لە ئاستی چێڵسی دا نیە

فرانک لامپارد رەخنە لە نیکۆڵاس جاکسنی هێرشبەری چێڵسی دەگرێت بۆ ئەو هەلە ئاسانانەی دوێنێ بەرامبەر مان سیتی لەدەستی دا.

شەوی رابردوو مان سیتی خۆی گەیاندە یاری کۆتایی جامی ئینگلتەرا پاش ئەوەی بە گۆڵێکی بێ وەڵام لە چێڵسی بردەوە، لەو یارییەی هێرشبەرەکەی بلوز زیاتر لە جارێک دەیتوانی یارییەکە لە بەرژەوەندی خۆیان بە کۆتا بهێنێت.

لامپارد یاریزان  و راهێنەری پێشووی چێڵسی،  بۆ بی بی سی وتی

کەمێک بەزەییم پێیدا دێتەوە چونکە جوڵەی باش بوو لە یارییەکەدا، ئەو هێرشبەرێکی گەنجە و توانای ئەوەی هەبوو هاوتای کایڵ واڵکەر رابکات، ئەو خێرایی و جوڵەی باشی هەیە بەڵام کاری زیادە و بڕیاری کۆتایی لەم جۆرە یارییانەدا جیاوازی دروست دەکەن. کاتێک لێدانێکی سەر ئاڕاستەی گۆل دەکەیت، بۆ دەستی گۆڵچی نەبێت، بۆ هەر شوێنێکی دیکە بێت گۆلە بەڵام بڕیارەکان دروست نەبوون. هەموومان هەلی ئاسانمان لەدەستدا بەڵام دەبێت تواناکانت لە ئاستی ئەوەدا بێت کە ‌هێرشبەری چێڵسی بیت.

هێرشبەرە سەنیگالییەکە لە 28 یاری ئەم وەرزەی پریمەرلیگ بەشداری کردووە و خاوەنی 10 گۆڵ و چوار ئەسیستە.

بابەتی زیاتر

Back to top button