خوله‌کانی دیکە

چێڵسی داوای ئەستێرە لاوەکەی ئەرجەنتین دەکات

یاریگا –

یانەی چێڵسی هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی ئێنزۆ فێرنادێز چڕکردووەتەوە.

رۆژنامەی ریکۆردـی پۆرتوگالی بڵاویکردووەتەوە، چێڵسی جارێکی دیکە دەستی بە هەوڵەکان کردووەتەوە، بۆ گواستنەوەی ئەستێرەی هێڵی ناوەڕاستی یانەی بێنفیکا.

لە ماوەی رابردوودا، بلووز نزیکبوو لە گواستنەوەی براوەی نازناوی جامی جیهانی لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەرجەنتین، بەڵام لە دوا ساتەکاندا، گرێبەستەکە راگیرا.

رۆژنامە پۆرتوگالییەکە بڵاویکردووەتەوە، چێڵسی سوورە لەسەر بەدەستهێنانی خزمەتەکانی ئێنزۆ فێرناندێز و چەند رۆژێک بەر لە داخرانی بازاڕی گواستنەوەی زستانە، هەوڵەکانی دەستپێکردووە و جاری رابردوو، بلووز گرێبەستێکی بە بڕی ١١٢ ملیۆن پاوەند پێشكەش بە بێنفیکا کردبوو، بەڵام ئەوکاتە یانە پۆرتوگالییەکە ئۆفەرەکەی رەتکردبووەوە.

میخایڵۆ مودریک – چێڵسی

چێڵسی خەریکی خۆنوێکردنەوەی ریزەکانییەتی و تەنیا لە بازاڕی گواستنەوەی ئەم زستانەدا، بڕی ١٥٢ ملیۆن پاوەند لە گواستنەوەی یاریزانان خەرج کردووە، کە دیارترین گرێبەستی یانە لەندەنییەکە، گواستنەوەی میخایێل مودریک، ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئۆکراینا بوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button