ئیسپانیا

پێكهاتەی پێشبینیكراوی ڕیاڵ مەدرید بۆ یارییەكەیان بەرامبەر ڤیاڕیاڵ

یاریگا-

پێكهاتەی پێشبینیكراوی كارلۆ ئەنچیلۆتی ئیتاڵی و ڕاهێنەری یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی بۆ یاریەكەیان بەرامبەر ڤیاڕیاڵ.

وا بڕیارە ئەمڕۆ پێنجشەممە كاتژمێر 23:00 بە كاتی كوردستان ڤیاڕیاڵ لە یاریگای لا سیرامیكای تایبەت بە خۆی میوانداری ڕیاڵ مەدرید بكات ، لە میانەی یاریەكانی قۆناغی شانزەی جامی شای ئیسپانیا.

ڕیاڵ مەدرید بە بردنەوەیان لە كاسیرینۆ بە گۆڵێكی بێ وەڵام و ڤیاڕیاڵ بە بردنەوەیان لە كارتاخینا بە پێمج گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك خۆیان گەیاندە ئەم قۆناغە.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی ڕیاڵ مەدرید:

گۆڵپارێز: كۆرتوا

هێڵی بەرگری: مێندی، میلیتاو، ناچۆ، تۆبیاس

هێڵی ناوەند: كامافینگا ، كرۆس، ڤاڵڤێردی

هێڵی هێرشبردن: ڤینیسیۆس ، بێنزیما ، ڕۆدریگۆ

بابەتی زیاتر

Back to top button