ئه‌وروپائینگلتەرا

كلۆپ: لەیەك حاڵەتدا لیڤەرپول جێدەهێڵم

یاریگا-

یۆرگن كلۆپی ئەڵمانی و ڕاهێنەری یانەی لیڤەرپولی ئینگلیزی ڕاستی ڕۆشتنی لە ڕیزەكانی یانەكەی لەم وەرزەدا ئاشكرا كرد.

لیڤەرپول بە بارودۆخێكی خراپدا تێدەپەڕێت لەم وەرزەی پریمەرلیگدا و بە جۆرێك دوای ئەنجامدانی 18 یاری تەنها 28 خاڵی كۆكردووەتەوە و لە پلەی نۆیەمی ڕیزبەندیەكەدا دێت.

لە لێدوانێكیدا بۆ كەناڵی فەرمی لیڤەرپول كلۆپ ووتی: بۆ من و ئەوەی پەیوەندی بە منەوە هەیە، ئەگەر كەسێك پێم نەڵێت بڕۆ ئەوا ناڕۆم، ئەمەش واتە ڕەنگە خاڵێكی وەرچەرخان هەبێت كە دەبێت شتەكانی دیكە بگۆڕین.

هەروەها ووتیشی: چاوەڕوان دەكەین و بزانین چی ڕوودەدات، بەڵام ئەوە بۆ داهاتوومە لە هاویندا یان هەر كاتێكی دیكە، ئێستا ئەوە ڕوونادات و بۆ داهاتووش كاتمان هەیە بۆ بیركردنەوە.

گرێبەستەكەی كلۆپ لەگەڵ ڕێدز لە هاوینی ساڵی 2026 بەسەردەچێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button