ئه‌وروپاچامپیۆنزلیگ

كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی یۆرگن كلۆپ پێش یاریەكەیان بەرامبەر ڕیاڵ مەدرید

یاریگا-

كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی یۆرگن كلۆپی ئەڵمانی و ڕاهێنەری یانەی لیڤەرپولی ئینگلیزی پێش یاریە ئاگرینەكەیان بەرامبەر ڕیاڵ مەدرید.

وابڕیارە سبەینێ شەممە كاتژمێر 22:00 بە كاتی كوردستان هەردوو یانەی ڕیاڵ مەدرید و لیڤەرپول لە یاری كۆتایی چامپیۆنزلیگ لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا ڕووبەڕووی یەك ببنەوە.

لێدوانەكانی كڵۆپ:

كڵۆپ: بارودۆخمان زۆر زۆر باشە بە تامەزرۆیەوە لێرەین و چاوەڕوانی یاری كۆتایی دەكەین.

كڵۆپ: فابینهۆ بەشێوەیەكی ئاسایی ڕاهێنانەكانی ئەنجامداوە.

كڵۆپ: هیچ بیرۆكەیەكم نیە كە هەستم چۆن دەبێت ئەگەر نازناوەكە ببەینەوە ، دوای یاریەكە ئەو پرسیارەم لێ بكە.

كڵۆپ: دەمانەوێت شەڕێكی ڕاستەقینە بدەین بە ڕیاڵ مەدرید.

كڵۆپ: مەدرید هەندێك یاریزانیان هەیە كە دەكرێت بۆ جاری پێنجەم ببنە پاڵەوان ، هەروەها ڕاهێنەرەكەشیان بۆ جاری چوارەم ، ئەوەش مانای ئەزمونێكی زۆر دەگەیەنێت.

كڵۆپ: لێدوانەكانی سەڵاح سەبارەت بە تۆڵەكردنەوە؟ پێوویست ناكات كەس دوودڵ بێت دەربارەی سەڵاح.

كڵۆپ: هەموومان شكمانهێنا لە یاری كۆتایی كیێڤ ، ئێستا سەڵاح بە تەواوی ئامادەیە هەمووان هاندەری تیپەكەن و تامەزرۆی بردنەوەن نەك تەنها سەڵاح.

كڵۆپ: چیمەنی یاریگاكە زۆر زۆر باشە و دواتر ڕاهێنانێك ئەنجام دەدەین تێیدا.

كڵۆپ: مانێ؟ ئەوە باشترین ئاستیەتی و سەیركردنی چێژبەخشە ، تۆپی پێ داوای زیاتری لێدەكات لەم وەڕزەدا ، گرنگی نادەم بە دەنگۆكانی بایرن میونشن ، خۆی دەزانێت چەند گرنگە و پێوویست ناكات لەوبارەیەوە دوودڵ بین.

كڵۆپ: شتێكی هەڵەیە ئێستا باسی داهاتووی مانێ بكرێت ، بۆ هەر تیمێك یاری بكات وەرزی داهاتوو ، ئەوا وەك یاریزانێكی گەورە دەمێنێتەوە.

كڵۆپ: پێكهاتەی سبەینێ؟ بە هەمان شێوەی خۆمان یاری دەكەین كە لە سەرەتاوە یاریمان كردووە.

كڵۆپ: ئەوە زۆر مانای هەیە ئەگەر ئێمە نازناوەکە بەدەست بهێنین، بەڵام بەداخەوە وەرزەکەمان بەئەنجامی کۆتایی هەڵسەنگاندنی بۆ دەکرێت ، ئەگەر لە تۆپی پێ تێبگەیت ئەوە دەزانیت کە ئەوەی یاریزانەکانم کردوویانە زۆر دەگمەنە بەڵام هەموو شتێک پەیوەندی بە ڕەنگی مەدالیاوە هەیە لەکۆتاییدا.

كڵۆپ: ئێمە بە ساتێكی باشدا تێپەڕدەبین و ئامادەین بۆ یاری كۆتایی ، 2018 ئەزمونێك بوو بۆ ئێمە ، 2019 گرنگی زیاتری هەبوو ، چاوەڕوان دەبین بزانین دەتوانین چی بكەین.

كڵۆپ: بردنەوەی باڵۆندۆر لەلایەن مانێوە؟ ئەو خەڵاتە ئەگەر سەیری براوەكانی پێشتر بكەیت ئەوەت بۆ دەردەكەوێت كە بەڵێ یان لە نێوان ڕۆناڵدۆ و میسی بووە یان براوەی نازناوی چامپیۆنزلیگ كە كێ بەرزی كاتەوە ئەوا چانسی بردنەوەی باڵۆندۆری زیاترە.

بابەتی زیاتر

Back to top button