ئه‌وروپائینگلتەرا

ماوەی دووركەوتنەوەی دوو ئەستێرەی دیكەی لیڤەرپول دیاریكرا

یاریگا-

تا دێت نەهامەتیەكانی یۆرگن كلۆپی ئەڵمانی و ڕاهێنەری یانەی لیڤەرپولی ئینگلیزی زیاد دەكات بەهۆی پێكانی یاریزانەكانیەوە.

هەردوو یاریزان جۆیل ماتیپ و ئەلیكساندەر ئاڕنۆڵد نەیانتوانی یاریەكەیان بەرامبەر ئەرسیناڵ تەواو بكەن و بە ناچاری گۆڕانكاریان پێكرا.

بەپێی زانیاریەكانی ڕۆژنامەی ” ذە ئەتلەتیك ” ماتیپ بۆ ماوەی دوو تا سێ هەفتە لە یاریگاكان دووردەكەوێتەوە بەهۆی پێكانەوە.

هەروەها هەمان سەرچاوە ئاشكرایكرد كە ئەلیكساندەر ئاڕنۆڵدیش بۆ ماوەی دوو هەفتە دووردەكەوێتەوە.

بەوەش هەر دوو یاریزان ناتوانن لە یاری داهاتووی یانەكەیان لە پریمەرلیگ بەرامبەر مانچێستەر سیتی بەشداری بكەن.

تیلیگراف لیستی یاریزانە پێكراوەكانی ئێستای لیڤەرپولی بڵاوكردەوە ئەوانیش پێكدێن لە ( دیاز ، ئاڕنۆڵد ، ماتیپ ، ڕۆبێرتسۆن ، جۆنز ، ئارسەر ، كەیتا ، چامبەرلین ).

بابەتی زیاتر

Back to top button