ئه‌وروپائیتاڵیائیسپانیا

ئانچێلۆتی باس لە رووبەڕووبونەوەی بارسێلۆنا دەکات

یاریگا
کارلۆ ئانچێلۆتی، راهێنەری ئیتاڵی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا دوای بردنەوەیان بەرامبەر ڤالێنسیا، باس لە رووبەڕووبونەوەی بارسێلۆنا دەکات.

شاهانەکان شەوی رابردوو توانیان بە بردنەوە لە رکابەرەکەیان، بلیتی یاری کۆتایی جامی سوپەری وڵاتەکەیان بەدەست بێنن، دوای یارییەکە راهینەری مێرنگی گووتی “ یارییەکە قورس بوو بۆ ئێمە، هەموو رکابەرەکانمان بەرامبەر ئێمە باش دەردەکەون، نۆ ئێمە هیچ جیاوازیەکەی نیە لە یاری کۆتایی رووبەڕووی بارسێلۆنا ببینەوە یان ریال بێتیس، گرنگ ئەوەیە بتوانین ناسناوەکە ببەینەوە “.

ریال مەدرید رۆژی 15ـی ئەم مانگە، لە یاری کۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیا، رووبەڕووی براوەی نێوان بارسێلۆنا و ریال بێتیس دەبێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button