فه‌ره‌نسا

ئێمباپێ بەرگری لە زێدان دەكات دوای لێدوانەكانی سەرۆكی فیدراسیۆنی فەڕەنسا

یاریگا-

كیلیان ئیمباپێ، ئەستێرەی هەڵبژاردەی فەڕەنسا و یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی بەرگری لە زەینەدین زێدان ئەفسانەی پێشووی هەڵبژاردەی فەڕەنسا دەكات دوای لێدوانەكانی نویل لو گرایت.

گرایت بۆ ڕادیۆی “مۆنتی کارلۆ”ی فەڕەنست قسەی کرد و ڕایگەیاند، ئەگەری بوون بە ڕاهێنەری زێدان بۆ هەڵبژاردەی بەرازیل پەیوەندی بەوەوە نییە، هەروەها دووپاتیکردەوە کە پەیوەندی لەگەڵ زێدان نەکردووە بۆ ڕاهێنەرایەتیكردنی هەڵبژاردەی فەرەنسا و بە هیچ شێوەیەک بیری لەوە نەکردۆتەوە .

لە دوای ئەو لێدوانەی سەرۆكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی فەڕەنسا ئێمباپێ لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی توویتەر نووسیویەتی: ”زێدان واتە فەڕەنسا، ئێمە بەو شێوەیە مامەڵە لەگەڵ ئەفسانەكان ناكەین”.

چەند ڕۆژێك پێش ئێستا فیدراسیۆنی تۆپی پێی فەڕەنسا گرێبەستی دیدیە دیشامپی نوێکردەوە تا ساڵی 2026 سەرەڕای شكستەكەیان بەرامبەر ئەرجەنتین لە یاری کۆتایی جامی جیهانی 2022ی قەتەڕ.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button