ئه‌وروپائیسپانیافه‌ره‌نسا

خیسێ: ئێمباپێ بەردەوام پرسیاری ریال مەدرید و رۆناڵدۆی لێدەکردم

یاریگا-
خیسێ رۆدریگێز، یاریزانی پێشووی یانەکانی ریال مەدرید ئیسپانیا و یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسا ئاشکرای دەکات، کلیان ئێمباپێ ئەستێرەی شازادەکان، بەردەوام هەواڵی رۆناڵدۆی لێپرسیوە.

یاریزانەکەی پێشووی شاهانەکان لە دیمانەیەکدا لەگەڵ رۆژنامەی وەرزشی ئاسی ئیسپانی ئاشکرای دەکات، ئەوە کاتەی لە ریزەکانی سانجێرمان بووم، ئەستێرە لاوەکەی ئەو یانەیە بەردەوام پرسیاری یانە ئیسپانیەکە و گۆڵکارە پۆرتوگالیەکەی لێدەکردم، ئەو هەمیشە سۆراغی کریستیانۆی دەگرت و پێدەگوتم هەستی یاری کردن لەگەڵ ئەو یاریزانە چۆنە.

خیسێ لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئاشکراشی دەکات، هەمیشە خەونی ئێمباپێ یاریکردن بووە بۆ ریال مەدرید و، ئەو کریستیانۆ رۆناڵدۆ بە نموونەی باڵای خۆی دەزانێت.

Back to top button