فه‌ره‌نسا

پاریس گرێبەستەکەی خیسێ ڕۆدریگێزی هەڵوەشاندەوە

یاریگا- یانەی پاریس سانت جێرمان گرێبەستی خیسێ ڕۆدریگێزی یاریزانی هەڵوەشاندەوە پێش تەوابوونی ماوەکەی.

لە بەیاننامەیەکەی فەرمی پی ئێس جی دا ڕاگەیەندراوە کە یانەکە و خیسێ ڕۆدریگێز کۆتاییان بە گرێبەستی نێوانیان هێناوە.

خیسێی ئیسپانی، دەرچووی ئەکادیمیای ڕیاڵ مەدریدە و ساڵی 2016 ڕووی کرده یانە فەڕەنسیەکە، بەڵام نەیتوانی جێگەی خۆی لە پێکهاتەی سەرەکییدا بکاتەوە ئەگەرچی بە خواستن نێردراوبووە دەرەوەش بۆ یانەکانی لاس پاڵماس، ستۆک ستی، بێتیس و سپۆرتینگی پورتوگالی.

گرێبەستی ناوبراو لە مانگی 6ی ساڵی داهاتوو کۆتایی دەهات. لەم وەرزەدا تەنها 22 خولەک یاریی کردووە و مووچەی مانگانەکەی 420 هەزار یۆرۆ بوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button