فه‌ره‌نسا

پاریس شوێنگرەوەی مباپێی دەستنیشان کردووە

یاریگا –

دوو رۆژە زیاد لە سەرچاوەیەک لە سەرچاوە متمانەپێکراوەکانی ئەوروپا ڕۆیشتنی کیلیان مباپێیان بۆ ریاڵ مەدرید پشتڕاست کردووەتەوە و دەوترێت ئەو یاریزانە “بەڵێ”ی بۆ شاهانەکان کردووە. هەر بۆیە لە ئێستادا پاریس سان جێرمان کەوتوونەتە خۆ بۆ گواستنەوەی شوێنگرەوەیەکی.

پێگەی بەناوبانگی فۆربێس و ئی ئێس پی ئێن زانیارییان بڵاو کردووەتەوە کە پاریسیەکان ڕافایل لیاویان بۆ شوێنەکەی مباپێ دەستنیشان کردووە بۆ لای چەپی یاریگا.

فۆربێس باس لەوە دەکات مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی لیاو لەگەڵ ئەیسی میلان ١٧٥ ملیۆن یۆرۆیە و ئەو بڕەیش بۆ خاوەنە قتەریەکەی پی ئێس جی قورس نیە.

لیاو وەک لاوێک لە لیلی فەرەنسیەوە ساڵی ٢٠١٩ پەیوەندی بە ڕۆسۆنێریەوە کرد بە بڕی ٢٩ ملیۆن یۆرۆ. لەو کاتەوە لەگەڵ وەرگرتنی ئەزموونی زایتر وردە وردە بوو بە پیاوی یەکەمی میلان و لە ١٩٠ یاری خۆیدا توانیویەتی ٤٩ گۆڵ تۆمار بکات و ٣٨ ئەسیستیش بکات بۆ هاوتیمەکانی.

ئەڵقەی کۆتایی زنجیرە دراما درێژەکە؛ هەفتەی داهاتوو بەفەرمی ئێمباپێ دەبێتە یاریزانی ریال مەدرید

 

بابەتی زیاتر

Back to top button