ئه‌وروپائیسپانیافه‌ره‌نسا

پاریس سانجێرمان بە هۆی خیانەت کردن یاریزانێکی دەردەکات

یاریگا
خیسێ رۆدریگێز، یاریزانی ئیسپانی یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسا بە هۆی خیانەت کردن لە خێزانەکەی گەورەترین کێشەی بۆ خۆی دروستکردووە.

رۆژنامەی وەرزشی ئاسی ئیسپانی بڵاویکردووە ئەو یاریزانە بەم دواییە بێ گوێدان رێنماییە تەندروستیەکان بەشداری ئاهەنگی لەدایک بوونی خێزانەکەی کردووە، ئەم بابەتە بەرپرسانی یانە فەڕەنسیەکەی توڕە کرد و رۆژێک دواتریش یاریزانەکە خیانەتی لە خێزانەکەی کردووە و لەگەڵ کچێک لە هۆتێل ماوەتەوە، بۆیە شازادەکان بریاریانداوە کە ئەو یاریزانە لە یانەکەیان دەربکەن.

خیسێ لە ساڵی 2016 پەیوەندی بە پاریس سانجێرمان کردووە و لەو ماوەیەدا تاوەکو وەرزی رابردوو بەردەوام بە شێوەی خواستن یاریی بۆ چەند یانەیەکی دیکە کردووە و نەیتوانی لەگەڵ یانە فەڕەنسیەکە سەرکەوتوو بێت.

Back to top button