ئاسیا

كریستیانۆ ناتوانێت بەشداری دوو یاری داهاتووی یانەكەی بكات

یاریگا-

هەرچەندە هەندێک پێشبینیان دەکرد دواخستنی یارییەکەی نەسڕ و تائی کە بڕیاربوو دوێنێ پێنجشەممە ئەنجام بدرێت پاڵنەرێك بێت بۆ تەواوبوونی ڕێکارەکانی تۆمارکردنی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی ئەستێرەی پورتوگالی وەك یاریزانی نوێی یانەی نەسڕ ، بەلام ئەو یاریزانە ناتوانێت بەشداری لە یاریەكەدا بكات

بڕیار بوو دوێنێ پێنجشەممە نەسڕ لە یاریگای مەرسول پاركی تایبەت بە خۆی میوانداری تائی بكات، لە میانەی یاریەكانی هەفتەی دوانزەیەمی خولی ڕۆشەنی سعودی ، بەڵام بەهۆی باران بارینی زۆرەوە كارەبایی یاریگاكر پچڕا و بەوەش یاریەكە دواخرا.

چاوەڕوان دەكرێت ئەمشەو كاتژمێر 18:00 یاریەكەی نێوان نەسڕ و تائی بەڕێوە بچێت.

بەپێی زانیاریەكانی عەلی مەرشود ڕۆژنامەنووسی وەرزشی سعودی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ناتوانێت بەشداری لەو یاریەدا بكات.

عەلی مەرشود ڕوونیشیکردەوە کە کارتی نێودەوڵەتی ئەو ئەستێرە پۆرتوگالییە پێشتر درەنگانی ئێوارەی دوێنێ پێنجشەممە گەیشتبووە یەکێتی تۆپی پێی سعودیە، پشتگیری لەو سزایە دەکات کە لەلایەن لیژنەی سزادانی ئینگلیزییەوە بەسەریدا سەپێنراوە، كە بۆ دوو یاری ڕاگیراوە، بەهۆی ئەو ڕووداوەی کە دوای یەکێک لە یارییەکانی یانەكەی پێشووی هات كە لە کاتی دەرچوون لە یاریگا مۆبایلی منداڵێکی شکاند.

بەوەش دۆن ناتوانێت لە دوو یاری داهاتووی یانەكەی بەرامبەر یانەكانی تائی و شەباب یاری بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button