ئه‌وروپائیسپانیا

دیمبلی: كەش و هەوای بارسێلۆنام خۆشدەوێت

یاریگا-

عوسمان دێمبلی فەڕەنسی و ئەستێرەی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی  باسی لە خۆشحاڵی خۆی کرد بە مانەوەی لە بارسێلۆنا.

دێمبلی لە لێدوانێكیدا بۆ بەرنامەی ” eleven ”ی بەلجیكی ووتی: 4 مانگ لەمەوبەر گرێبەستێکی نوێم لەگەڵ بارسێلۆنا واژۆکرد و لێرە دڵخۆشم، دەمەوێت بەردەوام بم لە کارکردن و گەشەکردن لە بارسێلۆنا.

لە وەڵامی ئەو پرسیارەی كە ئایا پاریس سەرسامت ناكات هێرشبەری یانە كەتەلۆنییەكە ووتی: لێرە باشم، لە بارسێلۆنا دڵخۆشم و ژیانم تێیدا خۆشدەوێت، ڕاهێنەر و ئیدارەی یانەكە متمانەیان بە من هەیە، من کەشوهەوای پڕ لە دڵسۆزی ئێرەم خۆشدەوێت.

لەم دواییانەدا خوان لاپۆرتا، سەرۆکی یانەی بارسێلۆنا باسی لە خواستی پاریس سانجێرمان کردبوو بۆ گواستنەوەی دێمبلی و جەختی لەوە کردەوە کە ئەگەر پرسیار لەبارەی دێمبلی بکەن، پێیان دەڵێین کە ئەو یاریزانە بۆ فرۆشتن نییە، چونکە یەکێکە لە یاریزانە گرنگەکانی یانەكە.

بابەتی زیاتر

Back to top button