ئه‌وروپائیسپانیا

لیڤاندۆڤسکی بەشداری یارییەکەی بەرامبەر ئاتلێتیکۆ مەدرید دەکات

یاریگا
رۆبێرت لێڤاندۆڤسکی، هێرشبەری پۆڵەندی یانەی بارسێلۆنا، سزاکەی بە هەڵپەسێردراوی دەمێنێتەوە و بەشداری یاری داهاتووی یانەکەی دەکات

رۆژنامەی وەرزشی ئاسی ئیسپانی بڵاویکردەوە، دەنگۆیەک بڵاوبووەتەوە سزای سڕکردنی گۆڵکارەکەی بلاوگرانا لە هەفتەی داهاتوو بە دواوە جێبەجێ دەکرێت، بەڵام دەنگۆکان راست نین و، ئەو یاریزانە بەشداری یاری داهاتووی یانەکەی، لە گەڕی شازدەی لالیگا بەرامبەر رۆخێ بلانکۆس دەکات.

لیڤا بەهۆی رەفتارەکانی بەرامبەر ناوبژیوانی یاری یانەکەی بەرامبەر ئۆساسۆنا، بۆ سێ یاری سڕکرا، بەڵام پێش یاری بەرامبەر ئیسپانیۆل، سزاکەی بەشێوەیەکی کاتی راگیرا.

بابەتی زیاتر

Back to top button