ئاسیا

ڕاهێنەری نەسڕ سەبارەت بە گرێبەستی كریستیانۆ: گرێبەستێكی سوپەرە و چاوەڕێی هاتنی دەكەم

یاریگا-

ڕۆدی گارسیای فەڕەنسی و ڕاهێنەری یانەی نەسڕی سعودی باس لە گرێبەستی یانەكەی لەگەڵ كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی ئەفسانەی تۆپی پێ دەكات.

بەشێوەیەكی فەرمی كریستیانۆ پەیوەندی بە ڕیزەكانی نەسڕی سعودیەوە كرد بۆ ماوەی دوو وەرز و نیو تا ساڵی 2025.

لە لێدوانێكیدا بۆ ڕۆژنامەی ڕیازیەی سعودی گارسیا ووتی: گرێبەستکردن لەگەڵ یاریزانێک بە قەبارەی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ شتێکی نائاساییە، هەروەها بەشدار دەبێت لە پەرەپێدانی تۆپی پێی سعودیە.

ئاماژەی بەوەشکرد: ئێمە دڵخۆشین بە هاتنی، بێ هیچ گومانێک، ئامانجی یەکەمیش کارکردنە بۆ ئەوەی خۆی لەگەڵ ئێمەدا بگونجێنێت، چێژ لە یاریکردن لە نەسڕ وەربگرێت، هەروەها بۆ ئەوەی هاندەران چێژی لێ وەربگرن.

بەردەوامیش بوو ووتی: ڕۆناڵدۆ، گرێبەستێکی بەهێزە و چاوەڕێی هاتنی دەکەین، بۆ ئەوەی خۆی لەگەڵ ئێمەدا بگونجێنێت و ئامادەبێت، پێموایە گرێبەستێکی نایابە بۆ خولەکە و بۆ یانەی نەسر.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button