ئاسیا

یەكەم پەیامی كریستیانۆ دوای پەیوەندیكردنی بە نەسڕی سعودیەوە

یاریگا-

یەكەم پەیامی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پۆرتوگالی و یاریزانی نوێی یانەی نەسڕی سعودی دوای پەیوەندیكردنی بەو یانەیەوە.

كەمێك پێش ئێستا و بە شێوەیەكی فەرمی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ پەیوەندی بە یانەی نەسڕی سعودیەوە كرد بە گرێبەستێك تا ساڵی 2025.

دوای پەیوەندیكردنی بە یانە سعودیەكەوە كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ووتی: ” بە تامەزرۆییەوە ئەزموونی خولێکی نوێی تۆپی پێ دەکەم لە وڵاتێکی جیاوازدا، ئەو بیرۆكەیەی کە یانەی نەسڕ تێیدا کاردەکات زۆر ئیلهامبەخشە، و منیش بە پەرۆشم بۆ ئەوەی پەیوەندی بە هاوڕێکانمەوە بکەم لە یانەكە بۆ ئەوەی پێکەوە بتوانین هاوکاری یانەكە بکەین بۆ بەدەستهێنانی سەرکەوتنی زیاتر”.

لە وەرزێكدا كریستیانۆ بڕی 200 ملیۆن یۆرۆ وەردەگرێت و بەوەش دۆن بوو بە گرانترین یاریزانی مێژووی تۆپی پێ.

بابەتی زیاتر

Back to top button