جیهان

پەیامی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بۆ كۆچی دوایی پێلێ

یاریگا-

كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ، ئەفسانەی تۆپی پێی پۆرتوگالی بە پەیامێك ماڵئاوایی لە پێلێ ئەفسانەی پێشووی تۆپی پێ و یەكێك لە باشترین یاریزانەكانی مێژووی تۆپی پێ كرد.

شەوی ڕابردوو پێلێ لە تەمەنی 82 ساڵیدا و دوای ململانێیەكی زۆر لەگەڵ نەخۆشی شێرپەنجەدا كۆچی دوایی كرد.

كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لە هەژمارە تایبەتیەكانی خۆی پەیامێكی ماڵئاوایی ئاڕاستەی پێلێ كرد و نووسیویەتی:

” سەرەخۆشیم بۆ هەموو گەلی بەرازیل، بەتایبەتی بۆ خانەوادەی بەرێز ئیدسۆن ئارانتیس. تەنها ماڵئاوایی بۆ شا پێلێی نەمر هەرگیز بەس نابێت بۆ دەربڕینی ئەو ئازارەی کە ئێستا هەموو جیهانی تۆپی پێی لەباوەش گرتووە. ئیلهامبەخشی ملیۆنان کەس و کانگا و سەرچاوەی دوێنێ و ئەمڕۆ و هەتایی. ئەو سۆزەی ئەو بۆمنی نیشاندەدا هاوشێوەی سۆزی من بووە بۆ ئەو. پێلێ قەت لەبیر ناکرێت و یادگارییەکانی بۆ هەمیشە لەگەڵ ئێمەی عاشق بە تۆپی پێدا دەژیەت، ماڵئاوا، شا پێلێ”.

پێلێ یەکەم کەس بوو کە جامی جیهانی گەیاندە سەماکارانی سامبا لە ساڵی 1958، دواتر جامی جیهانی 1962 و 1970ی بەدەستهێنا، دوای ئەوە بووە یەکەم ئەفسانەی بەڕازیلی بە درێژایی مێژوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button