جیهان

پێلێ لە تەمەنی 82 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد

یاریگا-

ئێدسۆن ئارانتێس دۆ ناسیمنتۆ ناسراو بە پێلێ، ئەفسانەی تۆپی پێی بەڕازیلی و یەکێک لە ناوە گرنگەکانی مێژووی گۆشە چوارگۆشەی سەوز، لە تەمەنی 82 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد، دوای ئەوەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا باری تەندروستی تێکچوو.

ئەفسانە بەڕازیلیەكە چەندین ساڵە بەهۆی نەخۆشی شێرپەنجەوە دەناڵێنێت و لەم مانگەدا بەهۆی تێكچوونی باری تەندروستیەوە ئەفسانەكەی تۆپی پێ ڕەوانەی نەخۆشخانە كرا.

پێلێ ساڵی ڕابردوو نەشتەرگەری بۆ ئەنجامدرا و لەو كاتەوە چەندین جار چارەسەری كیمیایی بۆ كراوە.

پێلێ یەکەم کەس بوو کە جامی جیهانی گەیاندە سەماکارانی سامبا لە ساڵی 1958، دواتر جامی جیهانی 1962 و 1970ی بەدەستهێنا، دوای ئەوە بووە یەکەم ئەفسانەی بەڕازیلی بە درێژایی مێژوو.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button