ئینگڵته‌رابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

یەكەم لێدوانی گاكپۆ دوای پەیوەندیكردنی بە لیڤەرپولەوە

یاریگا-

یەكەم لێدوانی كۆدی گاكپۆی هۆڵەندی و یاریزانی نوێی یانەی لیڤەرپولی ئینگلیزی دوای پەیوەندیكردنی بە یانە ئینگلیزیەكەوە.

شەوی ڕابردووە بە شێوەیەكی فەرمی لیڤەرپول گرێبەستی گاكپۆی بۆ ڕیزەكانی یانەكەی ڕاگەیاند لە ماوەی گواستنەوەكانی زستانەدا.

لە لێدوانیدا بۆ ماڵپەڕی فەرمی لیڤەرپول گاكپۆ ووتی: هەستێکی باشم هەیە، بەڕاستی زۆر دڵخۆشم کە لێرەم.

هەروەها ووتیشی: بە تامەزرۆییەوە چاوەڕێی ڕاهێنان و یاریکردنم لەگەڵ ئەم یانە نایابە، لیڤەرپوول بۆ من گونجاوە، دەمەوێت تواناکانم نیشان بدەم بۆ ئەوەی یارمەتی یانەكە بدەم بۆ بەدەستهێنانی زیاتر لەو ساتە جوانانەی کە لە ساڵانی ڕابردوودا ئەنجامیاندا.

یاریزانە نوێیەکەی لیڤەرپوول لە درێژەی قسەکانیدا وتی: پێموایە بۆ من بە شێوەیەکی كەسی ئەوە زۆر باشە کە لێرە گەشە بکەم و پێ بگەم، هەروەها دەتوانم زۆر شت فێر بم بەهۆی بوونی چەندین یاریزانی گەورە لێرە، بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕێی یاریکردنم لە ئەنفێڵد، زۆر چیرۆکی نایابم بیستووە دەربارەی یاریگاکە و کەشوهەوای یارییەکان ، ناتوانم چاوەڕێ بکەم.

لە كۆتایشدا یاریزانەكەی پێشووی ئایندهۆڤن ووتی: بەڕاستی سوپاسگوزارم کە هەمووان بەو شێوە گەرمە پێشوازییان لێکردم، بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕێی بینینی هەمووانم لە یاریگاکە و لە شارەکەدا.

بابەتی زیاتر

Back to top button