ئه‌مریکائه‌وروپافه‌ره‌نسامۆندیال

هاندەرانی ئەرجەنتین زیاتر لە 500 هەزار واژۆیان کۆکردووەتەوە

یاریگا
دوای راگەیاندنی هەڵمەتی کۆکردنەوەی واژۆ لەلایەن هاندەرانی هەڵبژاردەی فەرەنسا، بۆ کۆکردنەوەی واژۆ بە مەبەستی دووبارە کردنەوەی یاری کۆتایی مۆندیال، ئێستا هاندەرانی ئەرجەنتینیش هەڵمەتێکیان لە دژی ئەوان راگەیاندووە.

دوای ئەو هەڵمەتەی هاندەرە فەرەنسیەکان کە زیاتر لە 200 هەزار واژۆیان کردووە، ئەمجارەیان هاندەرانی تانگۆ بە دروشمی “ مەگریێن فەرەنسیەکان “ هەڵمەتی کۆکردنەوەی واژۆیان کۆکردووەتەوە و، تاوەکو ئێستا ئەوانیش زیاتر لە 500 هەزار واژۆیان کۆکردووەتەوە.

فەرەنسیەکان پێیانوایە هەڵبژاردەکەیان شایستەی بەدەستهێنانی ناسناوی مۆندیال بووە، بەڵام ناسناوەکەیان پێشکەش بە ئەرجەنتین کردووە، بۆیە هەڵمەتی کۆکردنەوەی واژۆیان راگەیاندوور، بۆ دووبارە کردنەوەی یارییەکە.

بابەتی زیاتر

Back to top button