ئه‌وروپائیسپانیافه‌ره‌نسا

لیڤاندۆڤسکی: مێسی شایستەی خەڵاتی باڵۆن دۆرە

یاریگا
رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی، هێرشبەری پۆڵەندی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا، پێیوایە لیۆنێل مێسی شایستەی خەڵاتی باڵۆن دۆری ساڵی 2023ـیە.

گۆڵکارەکەی بلاوگرانا لە دیمانەیەکدا لەگەڵ رۆژنامەی وەرزشی مۆندۆ دێپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی لەبارەی خەڵاتی باڵۆن دۆری 2023 دەڵێت “ بێگومان لیۆ بەهۆی بەدەستهێنانی ناسناوی مۆندیال، شایستەی خەڵاتەکەیە، بۆیە پێموایە لە ئێستاوە ئەو خەڵاتە یەکلایی بووەتەوە “.

لیڤا لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا دەڵێت “ هەموو یاریزانێک ئاواتی ئەوەی هەیە لە پاڵ مێسی یاری بکات، منیش بە هەمان شێوە ئاواتەخوازم پێش وازهێنان لە یاریکردن، لە پاڵ ئەو یاری بکەم “.

بابەتی زیاتر

Back to top button