ئه‌وروپا

دیل بۆسکی: مێسی باشترین یاریزانە کە تا ئێستا بینیبێتم

یاریگا-

 ڤینسێنتی دێل بۆسکی، ڕاهێنەری پێشووی یانەی ڕیاڵ مەدرید و هەڵبژاردەی ئیسپانیا، ستایشی ئەفسانەی پێشووی بارسێلۆنا و ئێستای پاریس سان جێرمان، لیۆنێل مێسی کرد و ئاماژەی بەوەدا کە ئەو باشترین یاریزانە کە لە ژیانیدا بینیبێتی.

چەند ڕۆژێك پێش ئێستا لیۆنێل مێسی سەركردایەتی هەڵبژاردەی ئەرجەنتینی كرد و توانیان نازناوی جامی جیهانی 2022ی قەتەڕ بۆ هەڵبژاردەكەیان ببەنەوە، كاتێك لە یاری كۆتاییدا بە لێدانی یەكلاكەرەوە لە فەڕەنسایان بردەوە.

دیل بۆسکی لە لێدوانێکدا کە ڕۆژنامەی “مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ”ی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، دەڵێت: لە نێو ئەو کەسانەی کە ساڵانێکی زۆرە لە تۆپی پێدا دەیانناسم، مێسی باشترین یاریزانە کە بینیومە.

هەروەها ووتیشی: بەهۆی كوالێتیەكەی وەك یاریزانێكی سەرنجڕاكێش بوو، چەند وەرزێكی نایابی هەبووە و هەمیشە یانە و هەلبژاردەكەی بەرەو پێشەوە بردووە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button