ئه‌وروپائیسپانیا

دادگا تانەکەی بارسێلۆنای رەتکردەوە

یاریگا
دادگای وەرزشی ئیسپانیا، تانەکەی یانەی بارسێلۆنای لەسەر بابەتی سزادانی لیڤاندۆڤسکی هێرشبەری یانەکە رەتکردەوە.

دوای ئەوەی هێرشبەرە پۆلەندیەکەی بلاوگرانا، لە دوایین یاری یانەکەی پێش دەستپێکردنی مۆندیال، بەکارتی سوور لە یاری دەکرا، سوکایەتی بە ناوبژیوانی یارییەکە کرد و، پاشان لیژنەی تەمبێکاری لە ئەنجومەنی لالیگا بڕیاریدا ئەو یاریزانە بۆ سێ یاری سڕ بکات، بۆیە کارگێری یانەکە لە دادگا تانەی لە بڕئارەکەدا، بەڵام تانەکە رەتکرایەوە و ئەو یاریزانە لە سێ یاری داهاتووی یانەکەی بێ بەش دەبێت.

بەم شێوەیە لیڤاندۆڤسکی لەگەڵ دەستپێکردنەوەی یارییەکانی لالیگا، بەشداری سێ یارییەکەی بەرامبەر یانەکانی ئیسپانیۆل و ئاتلێتیکۆ مەدرید و خیتافی ناکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button