ئیسپانیا

فەرمی: سێڤییا گرێبەستی ئیسكۆی هەڵوەشاندەوە

یاریگا-

یانەی سێڤییای ئیسپانی لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا گرێبەستی فرانچیسكۆ ئیسکۆ، یاریزانی یانەكەی هەڵوەشاندەوە، دوای 4 مانگ  لە پەیوەندیكردنی بە یانە ئەندەلوسییەکەوە لە گواستنەوەكانی هاوینی ڕابردوودا.

لە ماوەی ئەو چوار مانگەدا ئیسكۆ ئاستێكی بەرزی پێشكەش نەكرد و نەیتوانی ببێتە جێگای سەرنجی یانە ئیسپانیەكە و هەربۆیەش ڕێككەوتن لەسەر هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەكەی.

یانەکە بەیاننامەیەکی فەرمی بڵاوکردەوە کە تیایدا هاتووە: “سێڤییا و یاریزانی تۆپی پێ ئیسکۆ ئالارکۆن ڕێککەوتن لەسەر هەڵوەشاندنەوەی ئەو گرێبەستەی کە هەردوو لایەنەکەی پێکەوە کۆکردبووەوە لەو کاتەوەی یاریزانەکە لە هاوینی ڕابردوودا پەیوەندی بە یانەكەوە کرد، دوای ئەوەی کۆتایی بە گرێبەستەکەی لەگەڵ ڕیال مەدرید هێنا.

ئیسکۆ 19 یاری لەگەڵ یانەكە ئەنجامداوە،  12 یاری لە خولی ئیسپانیا، 6 یاری لە چامپیۆنزلیگ و یەک یاری لە جامی شا، گۆڵێکی بەرامبەر کۆپنهاگن لە چامپیۆنزلیگ تۆمارکرد، هەروەها لەو یاریانەدا سێ گۆڵیشی درووست کرد.

لە کۆتایی بەیاننامەکەدا هاتووە: یانەکە هیوای سەرکەوتن بۆ ئیسکۆ دەخوازێت لە داهاتوویدا.

بابەتی زیاتر

Back to top button