ئه‌مریکائه‌وروپائیتاڵیا

دی ماریا دەیەوێت ریزەکانی یوڤێنتوس جێبێڵێت

یاریگا
ئانخێل دی ماریا، هێرشبەری هەڵبژاردەی ئارجێنتینا و یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵیا، دەیەوێت وەرزی داهاتوو بگەڕێتەوە خولی وڵاتەکەی.

رۆژنامەی وەرزشی لاگازێتا دلۆ سپۆرتی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، یاریزانەکەی تانگۆ دوای پێشکەش کردنی ئاستە باشەکەی، لە یاری کۆتایی مۆندیال بەرامبەر فەرەنسا، کارگێری یانەکەی ناچار کردووە بیر لە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی بکەنەوە، بۆیە دەنگۆیەک هەیە هەوڵەکان بۆ ئەم مەبەستە دەستیان پێکردووە.

رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، دی ماریا هاوینی ساڵی داهاتوو گرێبەستەکەی لەگەڵ یوڤێنتوس کۆتایی دێت و، دەیەوێت بگەڕێتەوە خولی وڵاتەکەی.

بابەتی زیاتر

Back to top button