مۆندیال

ژمارە پێوانەییەكانی ئێمباپێ دوای تۆماركردنی هاتریكەكەی بەرامبەر ئەرجەنتین

یاریگا-

كیلیان ئیمباپێ، ئەستێرەی هەڵبژاردەی فەڕەنسا و یانەی پاریس سان جێرمان توانی هاتریك تۆمار بكات لە یاری كۆتایی جامی جیهانیدا بەرامبەر هەڵبژاردەی ئەرجەنتین.

ئەرجەنتین ڕووبەڕووی فەڕەنسا بوویەوە لە یاری كۆتایی جامی جیهانی 2022ی قەتەڕ و یاریەكەش بە ئەنجامی سێ گۆڵ بۆ هەردوولا لە كاتی ئاسایی و زیادكراودا كۆتایی هات و دواتر بە لێدانی یەكلاكەرەوە تانگۆ یاریەكەی بردەوە.

دوای تۆماركردنی ئەو سێ گۆڵە كیلیان ئیمباپێ چەندین ژمارەی پێوانەیی تۆمار كرد:

– بووبە لاوترین یاریزان كە بگاتە 12 گۆڵ لە یاریەكانی جامی جیهانی بە 23 ساڵ و 363 ڕۆژ.

– بوو بە گۆڵكاری جامی جیهانی 2022ی قەتەڕ بە تۆماركردنی 8 گۆڵ.

– بوو بە دووەم یاریزان كە دوو یاری كۆتایی جامی جیهانی لەسەر یەك گۆڵ تۆمار بكات لە دوای فافای بەڕازیلی.

– توانی دوو گۆڵ تۆمار بكات لە ماوەی 90 چركەدا ئەوەش خێراترین دوو گۆڵە كە لە یاری كۆتایی جامی جیهانیدا تۆمار كرابێت.

– ژمارەی ڕۆناڵدۆی دیاردەی یەكسان كردەوە وەك تۆماركردنی زۆرترین گۆڵ لە قۆناغی كرانە دەرەوەی جامی جیهانیدا بە تۆماركردنی 8 گۆڵ.

– كیلیان بوو بە یەكەم یاریزان لە مێژوودا كە زۆرترین گۆڵ تۆمار بكات لە یاری كۆتایی جامی جیهانیدا بە تۆماركردنی چوار گۆڵ.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button