ئاسیائه‌وروپائەفریقافه‌ره‌نسامۆندیال

مەغریبیەکان سکاڵا تۆمار دەکەن

یاریگا
فێدراسیۆنی تۆپی پێ مەغریب، بڕیاریداوە لە فیفا سکاڵا لە دژی ناوبژیوان مەکسیکی یاری هەڵبژاردەکەیان بەرامبەر فەرەنسا تۆمار بکەن.

رۆژنامەی وەرزشی لکیپی فەرەنسی بڵاویکردەوە، بەهۆی ئەوەی گوایە سێزار رامۆس ناوبژیوانی فەرەنسی، لە یاری نێوان هەردوو هەڵبژاردەی مەغریب و فەرەنسا، لە قۆناغی پێشکۆتایی مۆندیالی 2022، دوو لێدانی سزای بۆ هەڵبژاردەکەیان هەژمار نەکردووە، هەڵبژاردە دۆڕاوەکە دەیەوێت لە رێگەی فیفاوە سکاڵا لە دژی ناوبژیوانەکە تۆمار بکەن.

ئەم سکاڵایەی مەغریبیەکان لە کاتێدایە، هەڵبژاردەکەیان بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێ وەڵام یارییەکەیان دۆڕاند و، نەیانتوانی بۆ جاری یەکەم بلیتی یاری کۆتایی بەدەست بێنن.

بابەتی زیاتر

Back to top button