ئه‌وروپا

ڕاهێنەرێك پاڵێوراوە بۆ شوێنگرتنەوەی سانتۆس

یاریگا-

تا دێت دەنگۆكان لەسەر دوورخستنەوەی فێرناندۆ سانتۆسی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی پۆرتوگال زیاتر دەبێت لە دوای كرانە دەرەوەی پۆرتوگال لە قۆناغی چارەكی كۆتایی جامی جیهانیدا.

هەڵبژاردەی پۆرتوگال تووشی شكست هات بەرامبەر مەغریب لە قۆناغی چارەكی كۆتایی یاریەكانی جامی جیهانی و بەوەش بە شێوەیەكی فەرمی ماڵئاواییان كرد لە پاڵەوانیەتیەكە.

ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی ئینگلیزی دووپاتیكردەوە پاولۆ فۆنیسكا ڕاهێنەری یانەی لیلی فەڕەنسی پاڵێوراوی یەكەمە بۆ شوێنگرتنەوەی سانتۆس لەلایەن یەكێتی تۆپی پێی پۆرتوگالەوە.

وەرزی ڕابردوو فۆنیسكا پۆستی ڕاهێنەرایەتیكردنی یانەی لیلی فەڕەنسی وەرگرت و گرێبەستەكەشی لەگەڵ ئەو یانەیە تا ساڵی 2024 ە.

هەمان سەرچاوە ئاماژەی بەوەشكردووە كە شێوازی یاریكردنی فۆنێسكا هێرشبەریە و ئەوەش تەواو پێچەوانەی شێوازی یاریكردنی سانتۆسە كە ڕەخنەیەكی زۆری لەلایەن هاندەرانی پۆرتوگالەوە لێگیرا سەبارەت بە شێوازی یاریكردنی.

بابەتی زیاتر

Back to top button