ئه‌ڵمانیا

بایرن میونشن دەیەوێت یاسین بۆنۆ بگوازێتەوە

یاریگا-

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەكان ئاشكرایانكرد یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی دەیەوێت یاسین بۆنۆ ئەستێرەی هەڵبژاردەی مەغریب و یانەی سێڤییای ئیسپانی بگوازێتەوە.

مانوێل نۆیەر پێشتر ڕایگەیاند كە بەهۆی شكانی قاچیەوە ناتوانێت تا كۆتایی وەرز بگەڕێتەوە بۆ یاریكردن.

یانە ئەڵمانیەكەش بە دوای شوێنگرەوەیەكدا دەگەڕێت تا كۆتایی وەرز كە بیگوازنەوە یانەكەیان.

ڕۆژنانەی ئاس ئاشكرایكرد كە بایرن چاوی لە تواناكانی یاسین بۆنۆیە دوای ئەو ئاستە بەرزەی لە مۆندیالی 2022ی قەتەڕ لەگەڵ هەڵبژاردەی مەغریب پێشكەشی كرد.

گرێبەستەكەی بۆنۆ لەگەڵ سێڤییا لە هاوینی ساڵی 2025 بەسەردەچێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button