مۆندیال

میسی ژمارەیەكی مێژووی ماتیۆسی یەكسان كردەوە

یاریگا-

لیۆنێل میسی ئەفسانەی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی ژمارەیەكی مێژووی لۆتار ماتیۆسی یەكسان كردەوە.

هەردوو هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و كرواتیا ڕووبەڕووی یەك بوونەوە و یاریەكەش بە بردنەوەی تانگۆ بە سێ گۆڵی بێ وەڵام كۆتایی هات لە میانەی یاریەكانی قۆناغی پێش كۆتایی جامی جیهانی 2022ی قەتەڕ.

میسی لە پێكهاتەی سەرەكی تانگۆ بوو بۆ ئەو یاریە و بەوەش ژمارەكەی ماتیۆسی یەكسان كردەوە كە لە 25 یاریدا بەشداریان لە جامی جیهانی كرد و پێش میرۆسلاڤ كلۆزە كەوت كە 24 یاری ئەنجامدابوو لە پاڵەوانیەتیەكەدا.

لە پلەی چوارەمیشدا پاولۆ ماڵدینی دێت كە خاوەنی 23 یاریە و لە پلەی پێنجەمیشدا كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ دێت كە خاوەنی 22 یاریە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button