خوله‌کانی دیکە

کریستیانۆ بڕیار لەسەر چارەنوسی خۆی دەدات

یاریگا
دوای کرانە دەرەوەی هەڵبژاردەی پۆرتوگال لە مۆندیالی 2022، دەنگۆیەک هەیە کریستیانۆ رۆناڵدۆ بە یەکجاری واز لە یاریکردن بێنێت.

محەمەد عەواد رۆژنامەنوسی ئیماڕاتی بڵاویکردەوە، گۆلکارە مێژووییەکەی هەڵبژاردەی پۆرتوگال، لە 48 کاتژمێری داهاتوو بڕیار لەسەر چارەنوسی خۆی دەدات و ئەو یاریزانە دوو بژاردەی بەردەستە، یەکەمیان رازی بوون بە ئۆفەرەکەی یانەی نەسڕی سعوودی، دووەمیشیان وازهێنانە لە یاریکردن.

پێشتر چەند سەرچاوەیەک بڵاویان کردووەتەوە، رۆناڵدۆ بژاردەی سێیەمیشی بەردەستە، ئەویش یاری کردنە بۆ یانەیەک لە چامپیۆنزلیگ بێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button