ئه‌ڵمانیاگرنگترین

فەرمی: ئەم وەرزە بۆ مانوێل نۆیەر كۆتایی هات

یاریگا-

مانوێل نۆیەر، گۆڵپارێزی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا و یانەی بایرن میونشنی هەمان وڵات ڕایگەیاند كە ئەم وەرزە بۆ ئەو كۆتایی هاتووە.

كەمێك پێش ئێستا مانوێل نۆیەر وێنەیەكی خۆی لە هەژماری تایبەتی خۆی داناوە و نووسیویەتی: سڵاو هاوڕێیان، دەبێت چی بڵێم، دەكرا كۆتایی ئەمساڵ بە شێوەیەكی باشتر بووایە لەوەی ئێستا.

هەروەها نووسیویشیەتی: لە كاتێكدا هەوڵم دەدا بە خلیسكانەی سەر بەفر ئارام ببمەوە، تووشی شكانی بەشی خوارەوەی قاچم بووم، دوێنێ نەشتەرگەریم بۆ ئەنجامدرا و بە باشی بەڕێوە چوو، زۆر سوپاس بۆ پزیشكەكان.

لە كۆتایشدا گۆڵپارێزەكەی مانشافت دەڵێت: سەرەڕای ئەوەش هەست بە ئازار دەكەم كە دەزانم ئەم وەرزە بۆ من كۆتایی هاتووە، ئاگاداری خۆتان بن.

بابەتی زیاتر

Back to top button