ئه‌مریکامۆندیال

نەیمار ژمارەیەكی پێلێی یەكسان كردەوە

یاریگا-

نەیمار جۆنیۆر، ئەستێرەی هەڵبژاردەی بەڕازیل و یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی ژمارەیەكی پێلێ ئەفسانەی پێشووی هەڵبژاردەكەی یەكسان كردەوە.

هەڵبژاردەی كرواتیا و بەڕازیل لە قۆناغی چارەكی كۆتایی جامی جیهانی 2022ی قەتەڕ ڕووبەڕووبووی یەك بوونەوە و یاریەكەش بە لێدانی یەكلاكەرەوە لە بەرژەوەندی كرواتیەكان كۆتایی هات.

نەیمار توانی گۆڵی یەكەمی سامبا تۆمار بكات لە گێمی یەكەمی زیادكراودا و پاشان كرواتیا ئەنجامەكەیان یەكسان كردەوە.

بە تۆماركردنی ئەو گۆڵە نەیمار كۆی گۆڵەكانی لەگەڵ سامبا بۆ 77 گۆڵ بەرزكردەوە و بەوەش ژمارەكەی پێشووی پێلێی یەكسان كردەوە وەك گۆڵكاری مێژووی هەڵبژاردەكەیان.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button